توێژه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك ئه‌نجامدا و بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه 7 ساڵ یان زیاتر ئه‌م ده‌رمانانه‌یان به‌كارهێناوه مه ترسی توشبونیان به جۆره ترسناكه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێست كه‌متره به ڕێژه‌ی %15 ، بۆیه توێژه‌ره‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، كه ئه‌م حه‌په رێگری ده‌كات له توشبون به ترسناكترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پێست.
ئه‌مەش له كاتێكدایه لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشتر ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، كه ده‌رمانه‌كانی ئه‌سپرین و ئیبوپرۆفین و ناپرۆكسین ده‌توانن رێگری بكه‌ن له چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه، وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و په‌نكریاس و سییه‌كان و گورچیله و میزه‌ڵدان و پرۆستات و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
سبەی -دەریا ئازاد



0 Comments:
Post a Comment