ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه، كه پۆلیسی شاری تێرنی له هه‌رێمی ئۆمباریا كچێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵانیان ده‌ستگیركردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا، پێنج هه‌زار نامه‌ی بۆ ده‌زگیرانه‌كه‌ی ناردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندوه، كوڕه‌كه لای پۆلیس سكاڵای له نه‌ناسراوێك كردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌به‌ر فشاری زۆری ئه‌و نامانه كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، كه هه‌ندێكیان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان تێدایه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كۆمپیه‌ته‌ره‌كه‌ی هاككراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەشداوە، پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتوه، ده‌زگیرانی كوڕه‌كه نامه‌كانی ناردوه و 15 هێڵی جیاوازیشی به‌كارهێناوه، هه‌روه‌ها ئیمه‌یڵه‌كانیش له كۆمپیوته‌ری كچه‌كه‌وه هاتون.
لای خۆیه‌وه كوڕه‌كه‌ش رایگەیاند: بڕوا ناكه‌م ده‌زگیرانه‌كه‌م ئه‌و كاره‌ی كردبێت، ده‌زانم كه ئیره‌ییم لێده‌كات، به‌ڵام هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌كردوه بگاته ئه‌و راده‌یه، له‌كاتێكدا به هیچ جۆرێك خیانه‌تم لێنه‌كردوه.



0 Comments:
Post a Comment