Blogroll

8 Jun 2012

باسكاڵ و كازم پێش ناوبانگ په‌یداكردن خه‌ریكی‌ چی‌ بوون؟

پێگه‌ی‌ یاهو بڵاویكرده‌وه‌ باسكاڵ مشعه‌لانی‌ گۆرانیبێژی‌ لوبنانی‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ده‌ست به‌كاری‌ هونه‌ری‌ بكات و ببێته‌ یه‌كێك له‌ئه‌ستێره‌كانی‌ عه‌ره‌ب له‌یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كان كاریكردووه‌.


پێگه‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ باسكاڵ وه‌كو پێشوازیكه‌ری‌ میوانه‌كان له‌ یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كان كاریكردووه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌ پێشبڕكێی دیاریكردنی‌ شاجوانی‌ لوبنان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ ده‌روازه‌ی‌ ناوبانگ په‌یداكردنی‌ به‌روویدا كرده‌وه‌.


هه‌روه‌ها كازم ساهیر گۆرانیبێژی‌ به‌ناوبانگی‌ عێراقی‌ پێشتر 
مامۆستای‌ هونه‌ر بووه‌ له‌یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌كانی‌ موسڵ پێش ئه‌وه‌ی‌ ناوبانگ په‌یدابكات.














سەرچاوە- NRT

0 Comments:

Post a Comment