Blogroll

8 Jun 2012

ئاماده‌بوون له‌كۆنسێرتێكی‌ خۆڕایی له‌هه‌ولێر به‌پاره‌ بووه‌



پێگه‌ی‌ "کوردمیلۆدی" كه‌ بایه‌خ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵه‌ هونه‌رییه‌كان ده‌دات بڵاویكرده‌وه‌لە ماوەی رابردوودا، لە کۆنسێرتێکی گۆرانی خۆڕایی شاری هەولێر پۆلیسی تایبەتی هۆڵی کۆنسێرتەکە بۆ چوونە ژوورەوە پارەی‌ لە خەڵکی وەرگرتووه‌.


به‌پێی وته‌ی‌ یه‌كێك له‌ ئاماده‌بوان، کۆنسێرتەکە لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری ئامادەکاری بۆ کرابوو، چونەژوورەوەی کۆنسێرتەکەش بە خۆڕایی و بۆ هەموو کەسێک بووه‌، بەڵام پۆلیسە تایبەتییەکانی ئەو هۆڵەی کۆنسێرتی تێدا ئەنجام دەدرا، بۆ چوونە ژوورەوە لە هەر کەسێک بڕی ٣ هەزار دیناری عێراقیان وەرگرتووه‌.

پێگه‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ ناوی هۆڵەکەو ئەو هونەرمەندانەی کۆنسێرتەکەیان بۆ کرا لە لای پارێزراوە.

0 Comments:

Post a Comment