رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌و پزیشكه ناوی برتۆڵد ویزنه‌ر بوه‌و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا عه‌یاده‌یه‌كی پیتاندنیان له له‌نده‌ن دروستكردوه له چله‌كانداو یارمه‌تی 1500 ژنیان داوه بۆ سكپڕبون.
له كاتی خۆیدا بۆچون وابوه ئه‌و عه‌یاده‌یه تۆی ژماره‌یه‌ك پیاوی خۆبه‌خشی زیره‌ك به‌كاربێنێت، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه كه نزیكه‌ی 600 منداڵی ئه‌و ژنانه‌ی له عه‌یاده‌كه‌یدا سكیان پڕبوه، له تۆی ویزنه‌ر بون.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌و كاره له ئێستادا له روی یاساییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام له‌وكاته‌دا نه‌زانراوه ویزنه‌ر بۆخۆی زۆربه‌ی تۆوه‌كانی دابین كردوه.
ده‌یلی ته‌له‌گراف ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، كه ته‌نها خۆبه‌خشێك ناتوانێت له دروستكردنی چه‌ند منداڵێكدا به‌شداربێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێده‌چێت ئه‌و منداڵانه نائاگا به یه‌ك بگه‌ن و خێزان پێك‌بێنن، دواتر منداڵه‌كانیان روبه‌ڕوی مه‌ترسی بۆماوه‌یی ببنه‌وه.


