هاوڵاتیەکی ئەمەریکی، بەناوی (دینس هاینس) بزمارێکی 10 سانتیمەتری دەچێت بە دڵیدا و دوا ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە مردن رزگار کرا.
ئەو هاوڵاتیە، تەمەنی 52 ساڵە و دانیشتوی ویلایەتی نیوجێرسی ئەمەریکایە و دوای ئەوەی هەوڵیداوە ئامێری داکوتینی بزمار پاک بکاتەوە، بەهەڵە یەکێک لەو بزمارانە کە درێژییەکەی 10 سانتیمەترە دەچێت بە دڵیدا و بەوهۆیەشەوە لە هۆش خۆی دەچێت، دواتریش لەرێگەی فڕۆکەی فریاکەوتنەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و نەشتەرگەری بەپەلەی بۆ ئەنجامدەدرێت و لەمردن رزگار دەکرێت.
بەپێی راپۆرتی پزیشکەکانیش، بزمارەکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ چوەتە ناو دڵی و بەو هۆیەشەوە رۆشتنی خوێن بۆ دڵی وەستاوە و دواتر، لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە بزمارەکە دەرهێنراوە.

0 Comments:
Post a Comment