له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتوه خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی (فلافونوید) كه له (چا)و (تو) دا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبون به نه‌خۆشی ئیفلیجی ده‌ده‌ن به‌ڕێژه‌ی (40%).
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی (هارڤه‌رد)ی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه ماده‌ی (فلافونوید) رۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی پیاوان له‌چاو ئافره‌تاندا.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كه له‌سه‌ر (50) هه‌زار پیاو ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه ئه‌وپیاوانه‌ی گرنگی ده‌ده‌ن به‌خواردنی (چا) و (تو) و (پرته‌قاڵ) و (سێ‌و) له خواردنی رۆژانه‌یاندا، كه دژه ئۆكسید و فلافونویدیان تێدایه كه‌متر توشی ئیفلیجی ده‌بنه‌وه وه‌ك له‌و پیاوانه‌ی ئه‌و خۆراكانه ناخۆن.



0 Comments:
Post a Comment