لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی ئاشكرایده‌كات، كه یاریكردنی منداڵان ته‌نها سودی نیه له‌روی جه‌سته‌یی و كات به‌سه‌ربردنه‌وه، به‌ڵكو یارمه‌تیان ده‌دات بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و زیره‌كیان.
گروپێكی توێژه‌ران له زانكۆی (ڤی.ی‌و)ی هۆڵه‌ندی، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه، كه ئه‌و منداڵانه‌ی پێش خوێندنی وانه‌كانیان وه‌رزشی جۆراو جۆر‌و یاریان كردوه، چالاكی جه‌سته‌یان كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر لایه‌نی خوێندنیان.
توێژینه‌وه‌كه كه له گۆڤاری (تایم)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتوه: تا چالاكیه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌و منداڵانه زیاتر بێت، له‌به‌رامبه‌ردا چالاكیان له وانه‌كانی بیركاری و زمانی ئینگلیزی و خوێندنه‌وه‌دا هاوشانی ئه‌و چالاكیه زیاده‌كات.
ئه‌میكا سینگ، گه‌وره توێژه‌ی زانكۆكه‌كه‌و یه‌كێك له به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه وتویه‌تی: چالاكی جه‌سته‌یی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خێراتر گه‌یشتنی خوێن به مێشك و ئه‌وه‌ش ئۆكسجینی پێویست بۆ ئه‌و خانانه‌ی مێشك دابینده‌كات كه به‌شدارن له فێربون و به ئاگابوندا.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه هۆڵه‌ندیه‌كه، ئه‌نجامدانی وه‌رزش و چالاكی جه‌سته‌یی، رێژه‌ی ئه‌و هۆرمۆنانه به‌رزده‌كاته‌وه كه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر كۆششكردن و میزاجی باش‌و كه‌شێكی باش بۆ فێربونی منداڵان ده‌ڕه‌خسێنێت، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به هێزه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چالاكی جه‌سته‌یی و لایه‌نی زیریه‌كی و فێربون په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه.
به وته‌ی سینگ: "منداڵان له‌كاتی یاریكردن و چالاكی جه‌سته‌یدا فێری بنه‌ماو یاساكان ده‌بن و ده‌زانن چۆن به‌شێوه‌یه‌كی شایسته له ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن".



0 Comments:
Post a Comment