ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رپرسانی ماڵپه‌ری ویکیپیدیا وه‌کو ناڕه‌زایه‌تییه‌ک به‌رامبه‌ر پرۆژه‌یاسایه‌ک که له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکاوه پێشنیازکراوه بۆ دژایه‌تیکردنی هاککردنی ماڵپه‌ره‌کان به‌ناوی SOPAه‌وه، بڕیاریاندا بۆ ماوه‌ی 24 سه‌عات به‌شی ئینگلیزی ئه‌و ماڵپه‌ره دابخه‌ن.
له‌په‌یامێکیشدا له‌سه‌ر روپه‌ری ماڵپه‌ره‌که‌یان، ویکیپیدیا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، دوای کارکردن بۆ ماوه‌ی ملیۆنه‌ها سه‌عات بۆ دروستکردنی فه‌رهه‌نگێکی گه‌وره له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا، کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی خۆرایی زیانی کوشنده به تۆڕی ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێت.
به‌پێی ئه‌و یاسا نوێیه، چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت ده‌توانن داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و که‌س و کۆمپانیایانه تۆمار بکه‌ن که بەرنامەکانی هاککردن بڵاودەکەنەوە، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت له‌توانایاندا ده‌بێت کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کان و خاوه‌نه‌كانیان له‌رێگه‌ی یاساوه زیندانی بکه‌ن و دایان بخه‌ن.
ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن کۆمپانیای گوگڵ و فه‌یسبوک و ویکیپیدیاوه به‌هه‌مو شێوه‌یەک ره‌تکراوه‌ته‌وه.



0 Comments:
Post a Comment