ئه‌م وێنانه‌ی كه له خواره‌وه دانراوه بریتین له گرنگترین روداوه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا له ساڵی 2011 دا
وه‌شاندنی کۆپی یه‌که‌م له ویندۆزی 8 له‌لایه‌ن کۆمپانیای مایکرۆسۆفته‌وه که چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێی تێدایه.
کۆمپانیای گوگڵ له هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا توانی سه‌رجه‌م پشکه‌کانی کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بکڕێت، که به 12 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
هاوشێوه‌ی گوگڵ، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هه‌ستا به‌كڕینی سه‌رجه‌م پشکه‌کانی کۆمپانیای سکایپ به‌بڕی 8 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی و به‌گه‌وره‌ترین گرێبه‌ستیش داده‌نرێت له‌مێژوی ئه‌و کۆمپانیایه‌دا.
مردنی ستیف جۆبزی دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای ئه‌پڵ دوای یه‌ک رۆژێک له نمایش‌کردنی ئایفۆنی 4s.
هاککردنی تۆڕی پله‌شته‌یشنی کۆمپانیای سۆنی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌ته‌ی ئینته‌رنێته‌وه، که توانیان زانیاری تایبه‌تی نزیکه‌ی 77 ملیۆن به‌شدرابوی ئه‌و کۆمپانیایه بدزن، به‌و هۆیه‌شه‌وه کۆمپانیای سۆنی ماوه‌ی 23 رۆژ سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌کانی راگرت.



0 Comments:
Post a Comment