گه‌وره‌ترین خێزان له جیهاندا له 39 ژن و 86 كوڕ‌و كچ و 35 كوڕه‌زاو كچه‌زا پێكدێت و له هندستانه.
له یه‌كێك له خانووه‌كانی ویلایه‌تی میزۆرامی باكوری خۆرهه‌ڵاتی هندستان گه‌وره‌ترین خێزانی جیهانی لێیه كه خاوه‌ن ماڵه‌كه ناوی زیونایه‌و خاوه‌نی 39 ژن و 86 كوڕ‌و وكچ و 35 نه‌وه‌یه‌و به‌وه‌ش بونه‌ته گه‌وره‌ترین خێزان له جیهاندا. به پێی هه‌واڵێكی تۆڕی سی ئێن ئێن ئه‌و خێزانه 160 كه‌سیه له خانویه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژین كه له چوار نهۆم پێكهاتووه‌و 22 ژووری نوستنی تێدایه. زیونا ده‌ڵێت خوای گه‌وره ئه‌وانی بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆی هه‌ڵبژاردووه‌و راشیده‌گه‌یه‌نێت كه كوڕ و كچه‌كانی نایانه‌وێت ئه‌و خانووه به‌جێبهێڵن و به‌و هۆیه‌شه‌وه خێزانه‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه گه‌وره‌بووه. ئه‌و خێزانه هه‌فته‌ی سێ جار مه‌ڕ سه‌رده‌بڕن و هه‌ندێك جاریش سی مریشك و به‌رازێك بۆ ژه‌مێكیان ئاماده‌ده‌كه‌ن و بۆ یه‌ك ژه‌میش خۆراك بڕی 25 كیلۆگرام برنج و 40 كیلۆ په‌تاته‌یان پێویسته. زیونای خاوه‌ن گه‌وره‌ترین خێزانی جیهان بۆ یه‌كه‌مجار له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ژنی هێناوه‌و له ئێستادا ئه‌و ژنه‌ی ته‌مه‌نی 70 ساڵه و بچوكترین ژنیشی ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌و به‌هۆی دووره‌په‌رێزی خۆشیه‌وه تا ئێستا خێزانه‌كه‌ی زیونا له كتێبی گینسدا بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان وه‌ك گه‌وره‌ترین خێزانی جیهان تۆمارنه‌كراوه. یه‌كێك له كوڕه‌كانی زیونا ده‌ڵێت كه ژیانیان له‌و خێزانه قه‌ره‌باڵغه‌دا هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ دروست نه‌كردوون و هه‌ر كاتێك یه‌كێكیان دوربكه‌وێته‌وه هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كات. |



0 Comments:
Post a Comment