وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستیی ئێران رایگه‌یاندوه 23 هه‌زار كه‌سی توشبو به نه‌خۆشی
ئایدزیان ده‌ستنیشان كردوه و پێده‌چێت له ئێران‌دا 50 بۆ 60 هه‌زار كه‌س
نه‌خۆشی ئایدزیان هه‌بێت به‌پێێ
ئه‌و راپۆرته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران زۆربه‌ی توشبوان،
ته‌مه‌نیان له نێوان 25 بۆ 34 ساڵیدایه و پیاوانیش رێژه‌ی 91% توشبوان
پێكده‌هێنن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه 66% توشبوان له‌رێگه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و 21% توشبوانیش له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی سێكسییه‌وه دوچاری نه‌خۆشی ئایدز بوون.
.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه 66% توشبوان له‌رێگه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و 21% توشبوانیش له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی سێكسییه‌وه دوچاری نه‌خۆشی ئایدز بوون.
راپۆرته‌كه‌ی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران باسی ئه‌وه‌شكراوه له‌هه‌شتاكانی
سه‌ده‌ی رابردودا زۆرترین رێژه‌ی توشبوان له ناو ئالوده‌بوانی ماده
هۆشبه‌ره‌كان و به‌ندكراوه‌كاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو، به‌ڵام له ئێستادا
رێژه‌ی توشبوان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی سێكسییه‌وه‌رووی له زیادبوون
كردوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته له كاتێكدایه كه ساڵی رابردو مه‌رزیه
وه‌حید ده‌ستجردی وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندبوو له
وڵاته‌كه‌یدا نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س ئالوده‌ی ئایدز بوون و پێده‌چێت
ئایدز له ئێران وه‌ك گڕكان بته‌قێته‌وه.
.



0 Comments:
Post a Comment