له دانیشتنی یه‌که‌می دادگایی‌کردنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی مایکل جا‌کسۆنی، گۆرانی بێژی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریکی، یه‌که‌مین وێنه‌ی ته‌رمه‌که‌ی پیشاندرا.
د.کۆنراد مۆرای، که تۆمه‌تباره به کوشتنی مایکل جا‌کسۆن، به‌هۆی که‌مته‌رخه‌می له پێدانی ده‌رمانه‌کانی و دواکه‌وتن له چاره‌سه‌ری خێرا بۆی، دوای توشبونی به جه‌ڵته‌ی دڵ، ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه و
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کردوه، که ئه‌وه روداوێکی سروشتی بوه و به ئه‌نقه‌ست نه‌بوه.
هاوکات به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌کان، دکتۆره‌که‌ی مایکڵ جا‌کسۆن، که‌مته‌رخه‌می نواندوه له پێدانی ده‌رمانه‌کان به مایکڵ و ئه‌مه‌ش وایکرد به هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست بدات.
پارێزه‌ری دکتۆره‌که تۆمه‌ته‌کان ره‌تده‌کاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، مایکل خۆی کوشتوه، به‌و پێیه‌ی 8.2 میلیگرام ده‌رمانی "لورازیبام"ی به‌ده‌رزی داوه له‌خۆی و ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی مردنی، پێش چه‌ند مانگێکیش مایکڵ له ژێر کاریگه‌ری ماده هۆشبه‌ره‌کاندا بوه.



0 Comments:
Post a Comment