8/21/2011 04:00:00 am
ramyar

|
| دانیشتوانی به‌رزترین تاوه‌ری جیهان، له (سێ) کاتی جیاوازدا رۆژو ده‌شکێنن |
تاوه‌ری خه‌لیفه که‌له‌ئێستادا به به‌رزتین تاوه‌ری جیهان داده‌نرێ و نزیکه‌ی 160 نهۆمه، دانیشتوانی ئه‌و تاوه‌ره له‌مانگی ره‌مه‌زاندا له‌سێ کاتی جیاوازدا رۆژو ده‌شکێنن.
له‌وباره‌یه‌وه دکتۆر ئه‌حمه‌د عه‌بدولعه‌زیز، گه‌وره موفتی ئه‌و وڵاته، رایگه‌یاندوه؛ جیاوازی هه‌یه له‌کاته‌کانی رۆژو شکانداندا له تاوه‌ره‌که به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌چه‌ند به‌شێکی تاوه‌ره‌که‌دا دو بۆ سێ خوله‌ک دواتر رۆژو ده‌شکێنرێت له‌چاو به‌شه‌کانی دیکه‌دا.
به‌وپێیه‌ی تاوه‌ره‌که له 160 نهۆم پێکهاتوه
و له نهۆمی 80 تا 150، دو خوله‌ک دوای بانگی ئێواره رۆژو ده‌شکێنن و هه‌روه‌ها دو خوله‌کیش پێش بانگی به‌یانی نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن، له نهۆمی 80 به‌ره‌و خواره‌وه، به‌پێی بانگی مزگه‌وته‌کانی ئه‌و وڵاته رۆژو ده‌شکێنن.
شاره‌زایانیش هۆکاری ئه‌و جیاوازییه‌یان بۆ به‌رزی تاوه‌ره‌که گه‌ڕانده‌وه، چونکه له نهۆمی 80 به‌ره‌و خواره‌وه له‌کاتی خۆیدا خۆر ئاوا ده‌بێت، به‌ڵام له‌نهۆمی 80 به‌ره‌و سه‌ره‌وه چه‌ند خوله‌کێک دره‌نگتر خۆرئاوا ده‌بێ، ئه‌مه‌ش وایکردوه جیاوازی هه‌بێت له‌روی شکانی رۆژوه‌کانه‌وه. |
0 Comments:
Post a Comment