له‌شانه كڕكڕاگه‌ییه‌كان گوێچكه‌ی منداڵێكیان دروستكرد
ژماره‌یه‌ك پزیشكی به‌ریتانی له‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاریدا، تونییان له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی شانه كڕكڕاگه‌ییه‌كانه‌وه، گوێچكه‌ی ڕاستی منداڵێك به‌ناوی (ئیسان چیلس بوومان) دروست بكه‌ن، كه به‌هۆی نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كانه‌وه ئه‌و گوێچكه‌یه‌ی به‌ناته‌واوی دروست ببوو.
ئه‌و شانه كڕكڕاگه‌ییانه‌ی كه بۆ گوێچكه‌ی ڕاستی (بوومان)ی ته‌مه‌ن (9) نۆ ساڵ دروستكراوه، له‌قه‌فه‌سه‌ی سنگ وه‌رگیراوه، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
بوومان پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامبدرێت، زۆر هه‌ستی به‌شه‌رمكردووه، بۆیه هه‌ندێك جار په‌نای بۆ به‌كارهێنانی گوێچكه‌ی ده‌ستكرد بردووه‌و هه‌ندێك جاریش قژی بۆ شاردنه‌وه‌ی گوێچكه‌كه‌ی درێژكردووه‌ته‌وه.



0 Comments:
Post a Comment