Blogroll

منداڵێکی تەمەن 3 ساڵ، منداڵیك له‌ گه‌ده‌یدا بو

پزیشکەکانی وڵاتی پیرۆ توانیان منداڵێک لە گه‌ده‌ی‌ منداڵێکی تەمەن 3 ساڵەدا ده‌ربهێنن.

بەهۆی زۆری دانیشتوانی زەویەوە، گەنجێک دایک و خوشکێکی کوشت

ئاژانسەکانی هەواڵی چین بڵاویانکرده‌وە، گەنجێکی تەمەن 15 ساڵ له‌ هۆنگ كۆنگ دوای ئەوەی دایک و خوشکیکی خۆی بەبیانوی زۆربونی دانیشتوانی زەوییه‌وه‌ کوشتوە

تا ساڵی 2030، شێرپەنجە بەرێژەی 45% رو لەزیادبون دەکات

ڕێژەی توشبوانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە زیادبون کردوەو رێکخراوی تەندروستی جیهانیش داوا لە حکومەتی وڵاتانی جیهان دەکات

ئامێرک لە 30 خولەکدا نەخۆشی دەستنیشان دەکات

دوو پرۆفیسۆری زانکۆی (کۆرنێڵ) لە ئەمەریکا توانیان پەرە بە ئامێریکی پزیشکی بدەن، کە لەتوانايدایە نەخۆشییەکانی سیل و مەلاریا و ئایدز لەماوەی 30 خولەکدا دەستنیشان بکات

پیاوێک بێ لێدانی دڵ دەژی

دوو پزیشکی ئەمریکی دڵێکی دەستکردبۆ پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵ دادەنێن و رێیپێدەدە بە بێ لێدانی دڵ بژی. لێدانی دڵ بەشێوەی گشتی نیشانەی ژیانە.

7 May 2012

سامسۆنگ، گالاکسی (ئێس 3)ی خستە بازاڕەوە

کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ بەرهەمهێنانی ئامێری تەکنەلۆژیا، نوێترین ئامێری مۆبایلی جۆری گالاکسی (ئێس 3)ی خستە بازاڕەکانەوە.
ئەو هەوڵەی سامسۆنگ دوای ئەو سەرکەوتنانە دێت کە لەڕێی کارپێکردنی سیستەمی ئەندرۆیدەوە بەدەستیهێنا لەماوەی دو ساڵی رابردودا.
لە تایبەتمەندییەکانی گالاکسی (ئێس 3)، کێشی 133 گرامەو  خێراییەکەی 1.4 گێگا هێرتزە، لە هەرسێ جۆری 16 و 32 و 64 گێگا بایت بەرهەم هێنراوە.
هەروەک کامێراکەی 8 مێگاپێکسڵە و توانای وێنەگرتنی 3.3 وێنەی هەیە لە چرکەیەکدا، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی دیکە.

بچوکترین کۆرپە لە جیهاندا کێشی ٣٤٠ گرامە

كۆرپه‌یه‌كی‌ به‌رازیلی‌ به‌ناوی‌ كارولینا تیرزیس، كه‌ 4 مانگی‌ مابو بۆ له‌ دایكبونی، بەڵام‌ به‌ سه‌لامه‌تی‌ له‌دایكبو، به‌مه‌ش به‌ بچوكترین كۆرپه‌ دانرا له‌جیهاندا كه‌ له‌دایكبوبێت.
رۆژنامه‌ی‌ دیلی‌ میلی‌ به‌ریتانی‌‌ بلاَویكرده‌وه،‌ كه‌ ئه‌م كۆرپه‌یه‌ كێشی‌ ته‌نها 340 گرامه‌و بالاَشی‌ ته‌نها 27 سانتیمه‌.
 ئەلكسندرا، باوكی‌ ئەو ‌منداڵه‌یه‌و ته‌مه‌نی‌ 32 ساڵه،‌‌ ئاشكرایكرد، هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ سكی‌ ته‌نها پێنج مانگ بو، كاتێك گه‌ڕاَیه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ زۆرسه‌رسام بو بینی‌ منداڵی‌ بوه‌.
له‌ساڵی‌ 2010 كۆرپه‌یه‌كی‌ بچوك له‌ به‌ریتانیا له‌ دایكبو، كه‌ كێشی‌ یه‌ك كیلۆ و 100 گرام بو
 .