قانع شاعیری چه‌وساوه‌کانی کوردستان؛ ناوی شێخ محه‌مه‌د كوڕی شێخ عه‌بدولقادری كوڕی شێخ سه‌عیدی دۆڵاشیه‌و له نه‌وه‌ی (كابل)ی مه‌ریوان-ن.
له 15ئه‌یلولی 1898 له‌گوندی (ریشێن)ی بناری شاره‌زوور له‌دایكبووه.
له ته‌مه‌نی (40) رۆژی‌دا باوكی كۆچیدوایی كردووه‌و له ته‌مه‌نی دوو ساڵیش دا دایكی كۆچیدوایی كردووه.
ژیانی قانع له زه‌مینه‌یه‌كی ده‌ربه‌ده‌ری‌و پڕ له كوێره‌وه‌رییه‌وه ده‌ستیپێكرد.
به‌هه‌تیوی له‌لای خزمێكیان به‌ناوی (ئاغا سه‌ید حوسێنی چۆڕ)، له ناوچه‌ی مه‌ریوان گه‌وره بووه‌و هه‌ر ئه‌ویش ناویه‌تیه به‌ر خوێندن.
پاشان به فه‌قێیه‌تی چووه بۆ سلێمانی‌و چه‌ند ساڵێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌شاره‌كانی كوردستان دا بۆ خوێندن چووه‌ته (سنه، مه‌ریوان، سابڵاخ، بۆكان، شنۆ، هه‌ولێر، كۆیه، كه‌ركوك، سلێمانی‌و بیاره) و دوا قۆناغی خوێندنیشی له مه‌ریوان ته‌واوكردووه.